وه رگێڕانی: حشمه ت خوسره وری
فه‌ره‌یدونی مورادی،داروساز و خوێندکاری بواری پزیشکی وه‌کو به‌رپرسی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ‌و ئاشتی له نێو رێکخراوی خوێندکارانی بواری پزیشکی سه ر به فیدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی پزیشکی، ئه‌نجومه‌نی سوێد، له رێکه‌وتی 30.10.2007 له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی ئه‌و رێکخراوا‌وه لقی یوتۆبوری هه‌ڵده‌بژێردرێت.
فه‌ره‌یدون پێشتریش له رێکخراوه دڵخوازه‌کاندا بۆ وێنه وه‌کو باڵوێزی یه‌کیه‌تی خوێندکارانی زاكۆی ئوپساڵا و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ له رێکخراوی سه‌لیبی سوورلقی ئوپساڵا دا کاری کردوه.
ناوبراو به نیازه که ساڵی داهاتوو به‌رپرسایه‌تی و به‌رێوه‌بردن و رێکخستنی کاره‌کانی کۆمیته‌ی هه‌میشه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ‌و ئاشتی لقی یوتۆبوری سه‌رپه‌رشتی بکات. کۆمیته‌ی ناوبراو له نێو 93 وڵاتی ئه‌ندامی فیدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی پزیشکی دا بوونی هه‌یه.
ئه‌مرۆکه کۆمیته‌ی هه‌میشه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ‌و ئاشتی ، هاریکارییه‌کی به‌نرخی هه‌یه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك له نه‌ته‌وه‌کان‌و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان. کار‌و چالاکییه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه له سوێد بریتیه له کارکردن له پێناوی ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤ‌و هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌و پرس‌و کێشانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به ته‌ندروستی په‌نابه‌ران، کۆنفلیکته‌کان، ده‌ستدرێژی‌و تاوان به دژی مافه‌کانی مرۆڤه‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی فیزیکی و سایکۆلۆگیه‌وه هه‌یه له سۆنگه‌یه‌کی ده‌رمانی‌یه‌وه که له ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی کۆنفلیکتی چه‌کداریی‌یه.
هه‌روه‌ها بڕیار وایه له داهاتوودا، به مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌ری پله‌ی زانیاری کادره‌کانی بواری چاودێری و خه‌ده‌ماتی ده‌رمانی کاری تایبه‌تی بکرێت.
گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و لۆکا‌ڵی کۆمیته‌ی هه‌میشه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ‌و ئاشتی له یۆتۆبوری برێتی ده‌بێ له مافی هه‌بوونی چاودێری ده‌رمانی بۆ که‌سانێک که بێ ئێجازه ی ئێقامه ت له سوید ده ژین.
ئه‌و خوێندکارانه‌ی بواری پزیشکی که ئه‌لاقه‌مه‌ندی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن که خۆیان له‌و بوارانه‌دا په‌روه‌رده بکه‌ن که چۆن بتوانن له گه‌ڵ که‌سانی بێ ئێقامه ت و یان ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی که به نهێنی ده‌ژین، هاوکاری بکه‌ن به‌مه‌ستی به‌هره‌مه‌ندبوونیان له یارمه‌تی ده‌رمانی به رابه ر له سوێددا.
ئه‌و زانیاریانه له رێگای کۆبوونه‌وه‌و سیمیناره‌وه بۆ خوێندکارانی دیکه و کادره‌کانی بواری خه‌ده‌ماتی پزیشکی بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌روه‌کا کار ده‌کات له رێگای رای گشتی‌یه‌وه به نیازی به‌هره‌مه‌ندبوونی گرووپه‌کانی دیکه‌ی دانیشتووی سوێد له خه‌ده‌ماتی ده‌رمانی به رابه ر. هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێ به هاوکاری کردن له گه‌ڵ چه‌ندین رێکخراوی دیکه‌ی له وڵات‌دا به مه‌به‌ستی پێشخستنی ئه‌و ئامانجانه.
کۆمیته‌ی هه‌میشه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ‌و ئاشتی لقی یوتۆبوری
فیدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی پزیشکی،ئه‌نجومه‌نی سوێد
Standing committee on human rights and peace-Götebory
International federation of medical students association-Sweden
www.ifmsa.se/scorp